ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی كۆدەبێتەوە و ئەم پرسانە تاووتوێ دەكات

خواكوڕك
دوای ئەوەی مەسعود بارزانی، رۆژی 10ی شوباتی 2016، بڕیارێكی بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان دەركرد,تا ئێستا سەركردایەتی پارتی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە، چەندین كۆبوونەوەی ئەنجامداوە, وا بڕیارە سبەی بۆهەمان مەبەست جارێكی دیكە كۆببنەوە, كە وەك چاوەڕوان دەكرێت,چەند پرسێكی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان‌و بابەتی چاكسازی لە حكومەت ‌و ناوەخۆی پارتی تاوتوێبكرێن.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست (خواكوڕك) كەوتوون، لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی, سێ پرسی سەرەكی تەوەری كۆبوونەوەكە دەبێت، لە سەرووی هەمووشیانەوە پرۆسەی سیاسی ناوخۆ و پێشڤەچوونی دانوستانەكان.
هەروەها بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا، پرسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئەگەر ناردنی شاندێكی هاوبەش، بۆ بەغدا تاووتوێ بكرێت.
جگە لەوە چاوەڕوان دەكرێت پرۆسەی چاكسازی و گۆڕانكارییە ناوخۆییەكانی پارتیش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی سبەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە دەبێت، كە نزیكەی ساڵێك بەر لە ئێستا، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیاری دابوو.

Back to top button