بۆ چارەسەری ئاڵۆزییەکانی پەڵکانە ، لیژنەیەکی پەرلەمانی پێک دێت
بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەکانی پەڵکانە و بۆ ڕێگری لە داگیرکاری زەوییەکانی کورد ، لیژنەیەکی پەرلەمانی پێک هێنا .
لیژنەکە پێک دێت لە لە پەرلەمانتارانی پێکھاتەکانی کەرکووکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بە پێی بڕیار و فەرمانی بەشیر حەداکاری لیژنەکە بریتی دەبێت لە: بەدواداچوون بۆ ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی ماوەیەکە لە گوندی پەڵکانەی سەر بە پارێزگای کەرکووک و پارێزگاکانی سەلاحەدین و ديالە سەریهەڵداوەتەوە، ئەویش بەهۆی کێشەی گرێبەستە کشتوکاڵییەکان و بەردەوامی هێنانی عەرەبی هاوردە بۆ ناوچەکە و دەرکردنی دانیشتوانی کوردی ناوچەکە و هەڕەشەکردن لێیان لە رێگەی هێزی سەربازی جێگیرکراو لە ناوچەکەدا بە بێ ڕەچاو کردنی دەستووری عێراقی
لە ڕاگەیاندراوێکدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە “پێویستە لیژنەکە بە زووترین کات بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات و، راپۆرتی خۆی پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکات، تاوەکو ئەوانیش بابەتەکە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتە پەیوەندییدارەکان تاوتوێ بکەن و هەوڵی چارەسەرکردنی کیشەکانی ئەو ناوچەیە بدەن”.
لە کۆتاییدا بەشیر حەداد، داواش لە هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات ، شێلگیرانە کار بکەن بۆ چارسەری کێشەکانی ئەو ناوچە کوردستانیانە .