پەکەکە خۆی بە بەشێک لە حەشدی شەعبی دەزانێت و شنگال چۆڵ ناکات
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، ئێران گوشارێکی زۆری هێناوەتە سەر دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە کشانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شنگال ، چونکە ئێران حەشدی شەعبی بە یاسای عێراقی بە سوپای فەرمی عێراق دەناسێت .
دوا بە دوای دزەکردنی ئەو هەواڵە ، ڕێبەرایەتی ” پەکەکە ” چەند جارێک لە گەڵ بەرپرسانی باڵای حەشدی شەعبی کۆبوونەوە بۆ ئەوەی ، هێزەکانی پەکەکە بە جلی ئەو هێزەوە لە ناو شنگال دا بمێننەوە ، ئەوە لە کاتێکدایە کە حەشدی شەعبی سەر بە ئێرانە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی ئێران لەو ناوچەدا جێگیر کراوە .
هەر لەمبارەوە قاسم دەربۆ ، ئەندامی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئەو هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوەو دەڵێت حکومەتی عێراقی پەکەکە بە هێزێکی ناشەرعی دەزانێت و داوا کراوە سنوورەکانی شنگال جێبێڵێت ، هەر بە ناچاریش داوای لە حەشد کردووە هاوکات لە گەڵ پەکەکە شنگال جێبێڵن ، چونکە پەکەکە لە ئیستادا خۆی بە بەشێک لە حەشدی شەعبی دەزانێت و بە نیاز نین شنگال جێبێڵن .