روسیا الیوم : فەرماندەیەکی باڵای حەشدی شەعبی دەستگیر کراوە

 

ماڵپەڕی ” روسیاالیوم ” بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی ئاشکرای دەکات ، فەرماندەیەکی باڵای پێشووی  حەشدی شەعبی لە بەغدا دەستگیر کراوە .

وەک سەرچاوەکە ئاماژەی پێداوە ، ئەمڕۆ بەیانی ” حامد جەزائیری ” فەرماندەی پێشووی حەشدی شەعبی لە بەغدا دەستگیر کراوەو لە کاتی دەستگیرکردنیدا ، بە بێڕێزی دەیخنە ناو تۆئۆمبێلێکی سەربازی

جەزائیری پێشتر فەرماندەی لیوای ١٨ و جێگری فەرماندەی ” سەرایای خوراسانی ” بووە بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوو لە پۆستەکەی لادرا .

وەک میدیا الیوم بڵاوی کردۆتەوە دەستگیرکردنی جەزائیری لە سەر فەرمانی ” فاڵح فەیاز ” سەرۆکی حەشدی شەعبی بووە و هەموو پاسەوانەکانیشیان دەستگیر کردووە

Back to top button