تاران لێپێچینەوە لە باڵیۆزی ئەڵمانیا دەكات

 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (IRNA) بڵاوی کردەوە، ئێران ڕۆژی یەکشەممە نێردەی ئەڵمانیای بۆ تاران بانگ کرد، دوای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا لەسێدارەدانی ڕۆژنامەوانێکی ئێرانی شەرمەزار کرد کە یارمەتی داوە لە ورووژاندنی ناڕەزایەتییە ئابورییە سەرتاسەرییەکانی ئێران لە ساڵی 2017دا

ئیرنا ڕایگەیاند، کە کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهۆی ئەو لێدوانانەی یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕۆژنامەوان ڕوحوڵڵا زام، کە 47 ساڵ بوو ڕۆژی شەممە لە سێدارە درا، باڵیۆزی ئەڵمانیای بانگ کرد بۆ لێپێچینەوە

Back to top button