تره‌مپ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ گه‌نده‌ڵترین هه‌ڵبژاردن بووه‌ له‌ مێژووی ئه‌مریكا

 

 

دوای ئه‌وه‌ی دۆنالد تره‌مپ كانیدی كۆماریه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی مانگی رابردووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا نه‌یتوانی به‌سه‌ر جۆ باید كاندیدی دیموكراته‌كان سه‌ربكه‌وێت، به‌رده‌وامه‌ له‌ دژایه‌تی كردنی ئاكامه‌كانی هه‌لبژاردن و پێی وایه‌ كه‌ خراپترین هه‌لبژاردن بووه‌ له‌ مێژووی ئه‌مریكا.

دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ گه‌نده‌ڵترین هه‌ڵبژاردن بووه‌ له‌ مێژووی ئه‌مریكا، و پێشتریش چه‌ند جارێك رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كراوه‌.

ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی راگه‌یێندرا كه‌ جۆ باید توانی ببێته‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا.

Back to top button