په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی: داوا ده‌كات په‌که‌که داوای لێبووردن له‌ یه‌كێتی بكات

 

 

دواى ئه‌وه‌ی له‌ سنوری سلێمانی خۆپیشاندان  ئه‌نجامدرا و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌ خۆیان خزانده‌ نێو خۆپیشاندانه‌كانه‌ و هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باره‌گانی حكومی و حزبی  و سوتاند و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریش به‌ هۆی به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ ھێزه‌ ئه‌مینه‌كان و ته‌قه‌ی خۆپیشانده‌ران  كوژران و بریندار بوون، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌كێتی ئاگادار بوو كه‌ په‌كه‌كه‌  پلانی خۆپیشاندانه‌كانی داناوه‌، رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران وه‌ستایه‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش ده‌ڵێت ده‌بێت په‌كه‌كه‌ داوای لێبوردن له‌ یه‌كێتی بكات.

 

باڵانبۆ محەمەد په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ پەرلەمانی كوردستان له‌ باره‌ی رۆلی په‌كه‌كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی سنوری سلێمانی رایگەیاندووه‌: ” ئه‌گه‌ر ڕەوشەكە كۆنتڕۆڵ نه‌کرایه‌، کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووریی سلێمانی ده‌بوو و وه‌به‌رهێن له‌ شوێنێكدا سه‌رمایه‌گوزاری ده‌کات که‌ ئارام بێت و خەڵك دەبێت بزانێت، سه‌رمایه‌دارێک بیەوێ وه‌به‌رهێنان له‌ سلێمانی بکات، دێت سه‌یری بارودۆخی ئه‌منیی شاره‌که‌ دەكات، نایه‌ت سه‌رمایه‌گوزاری له‌ شوێنێكدا بکات كە نەزانێت ئاییندەی چییە؟“.

 

هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌یی یه‌كێتی ده‌شلێت: ”به‌ هیوام ئه‌گه‌ر به ‌ناوی په‌که‌که‌ شتێكیان کردووه‌ و په‌که‌که‌ش خۆی به ‌خاوه‌ن ده‌زانێت، داوای لێبووردن بکات، ئه‌گه‌ریش ئه‌م گرووپانە سه‌ر به ‌ئه‌وان نین، با ڕوونكردنەوە بده‌ن و بڵێن په‌یوه‌ندییان به‌وانه‌وه‌ نییه

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:  نه‌مانی قەوارەی کوردستان بە واتای نه‌مانی ئه‌وانیش دێت، ئه‌گه‌ر خۆیان به ‌دڵسۆز ده‌زانن، ده‌بێت پارێزه‌ری ئه‌و قەوارەیە بن“.

Back to top button