ئیئتیلافەكەی مالیكی: كوەیت بەشێكە لە عێراق

خواكوڕك
ئەگەرچی دوو هەفتە بەر لە ئێستا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر خۆر عەبدولا بڕیارێكی لە بەرژەوەندی كوێت دەركرد كە لە بەشێك لە ڕووبەرە ئاوییەكانی خۆش بوو، بڕیارەكەی حكومەت بووە جێی رەخنەی چەندین پەرلەمانتارانی عێراق, لە وەلامی پەرلەمانی عێراق, پەرلەمانتارێكی كوەیتیش هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێگەچارەی سەربازی دەكەن.
لە ئێستادا شەڕێكی میدیایی لە نێوان پەرلەمانتارانی عێراق ‌و كوێت دروست بووە پەرلەمانتارێكی سەر بە ئیتئلافەكەی مالیكی، لە وەڵامی پەرلەمانتارە كوەیتییەكاندا لەبارەی “خۆر عەبدوڵا”ـەوە، ڕایدەگەیەنێت، نەك ئەو كەناڵە ئاوییە، بەڵكو بە پێی ئەو نەخشانەی لای توركیا و ئینگلیز هەن، كوەیت بەشێكە لە عێراق.
عەواتف نعمە، ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا (بەسەرۆكایەتی نووری مالیكی)، ڕای گەیاند :” لێدوانی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كوەیت لەبارەی كەناڵی خۆر عەبدوڵاوە جێگەی گاڵتەپێكردنە، باشتروایە پێداچوونەوە بەو نەخشەیە بكەن كە لای توركەكانەو كۆپییەكیشی لە بەریتانیا هەیە”.
ئەو ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا یە دەشلێت، بەپێی نەخشەكە، دەسەلمێت كوەیت بەشێكە لە ویلایەتی بەسڕە، بەڵام ئینگلیزەكان دایانبڕی و ڕێگەیان بە “ئال سەباح” دا ئیمارەتی تیادا ڕابگەیەنن.
عەواتف نعمە دەشلێت :” ئەو دۆخە دەروونییە ئاڵۆزەی پەرلەمانتارە كۆیتییەكان تووشی بوون، بێ بیانووە، بۆیە باشتر وایە قەبارەی خۆیان و وڵاتە بچووكەكەیان بزانن و خۆیان بەرامبەر ئەو دەوڵەتە بەگەورە نەزانن كە ئەگەر عێراق نەبووایە ئێستا وڵاتەكەشیان لەسەر نەخشە نەدەبینرا”.
هەروەهاگوتیشی:” عێراق ناچار نییە پابەند بێت بەو بڕیارە نێودەوڵەتییانەوە كە بەهۆی ڕژێمی بەعسەوە دەركراون، لەسەر وەزارەتی دەرەوەیە بێدەنگی بشكێنێت و وەڵامی گونجاوی ئەو لێدوانانە بداتەوە”.

Back to top button