كه‌نالێكی عێراقی: هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتن و ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كردی بۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق رێككه‌وتوون له‌ باره‌ی كێشه‌ داراییه‌كانیان.

كه‌نالی  (الحدث)ی عیراقی  له‌ زاری ئه‌ندامێكی شاندی دانوستانكاری عێراقی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ولێر و به‌غدا له‌ باره‌ی دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتوون به‌ جۆڕێك ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئاشكرا كرادووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هەردوو حكومەتی هەرێم و عیراق گەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی هەرێم بڕی 460 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەستی بەغدا بكات لەگەڵ نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەكان و لەبەرامبەردا بودجە و مووچەی تەواوی خۆی بەپێی یاسای بودجەی فیدڕاڵی پێ‌ بدرێت.

هه‌روه‌ها كه‌ناڵه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ فه‌رمی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واژۆ ده‌ركێت

Back to top button