بهرێوهبهری تهندروستی سلێمانی هیوادارم ئەم نەورۆزە بکەینە نەورۆزی سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا
دواى ئهوهی له ئاماری دوو رۆژی رابردووی وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان دهركهوت كه رێژهی تووشبوان و گیان له دهستدان بههۆی كۆرۆنا كهمی كردووه، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی مژدەی سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا رادەگەیەنێت و دەڵێت، هیوادارم ئەم نەورۆزە بکەینە نەورۆزی سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا.
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە پێگهی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، “هیوادارم بتوانین لە کۆتایی مانگی ئازاری داهاتوو بەسەر پەتایی نەگریسی کۆرۆنا سەربکەوین و ئەم نەورۆزە بکەینە نەورۆزی سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە خۆپارێزی هاوڵاتیان باشترین کلیلی سەرکەوتنە و دەشڵێت، سوپاس بۆ خۆپارێزیتان.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی١٢ی٢٠٢٠، دامەزرێنەری کۆمپانیای بیونتیکی ئەڵمانی کە بەم دواییانە لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی ڤاکسینی کۆرۆنایان بەرهەمهێنا ڕایگەیاند، لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆنترۆڵی پەتای کۆرۆنا دەکرێت.