د.بەشیر حەداد لیژنەیەکی پەرلەمانی بۆ بەدواداچوونی ئاڵۆزییەکانی پەلکانە پێکدەهێنێت

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە کاری جدی بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

رۆژی یەکشەممە، دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لیژنەیەکی پەرلەمانی کە پێکهاتووە لە پەرلەمانتارانی پێکھاتەکانی کەرکووکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەپێی ئەو فەرمانەی کە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پێکهێنانی لیژنەکەی دەرکردووە، کاری لیژنەکە بەدواداچوون دەبێت بۆ ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی کە ماوەیەکە لە گوندی پەلکانەی سەربە ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک و پارێزگاکانی سەلاحەدین و دیالە سەریهەڵداوەتەوە، ئەویش بەهۆی کێشەی گرێبەستە کشتوکاڵییەکان و بەردەوامی هێنانی عەرەبی هاوردە بۆ ناوچەکە و دەرکردنی دانیشتوانی کوردی ناوچەکە و هەڕەشە کردن لێیان لە رێگەی هێزی سەربازی جێگیرکراو لە ناوچەکەدا .

دکتۆر بەشیر حەداد رایگەیاند، پێویستە لیژنەکە بە زووترین کات بە دواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات و راپۆرتی خۆی پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکات، تاوەکو ئەوانیش بابەتەکە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتە پەیوەندییدارەکان تاوتوێ بکەن و هەوڵی چارەسەرکردنی کیشەکانی ئەو ناوچەیە بدەن.

 

Back to top button