مه‌سرور بارزانی: با بەیەکەوە ھەوڵ بدەین بۆ ئەوەی ئەم دۆخە تێپەڕێنین
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی ته‌نگژه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ره‌وشه‌ی ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت، په‌یامێكی هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ داوای ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان بڵاوكرده‌وه و داوای كاری به‌یه‌كه‌وه‌یی كرد، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ره‌وشه.
په‌یامه‌كه‌ی “مه‌سرور بارزانی” ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (13ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌و په‌یامه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت، ده‌ڵێت: “ئێمه پێش هه‌موو شتێك هاوخه‌می ئه‌و بارگرانییه‌ن، كه مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕن”.
سه‌رۆك وه‌زیران پێداگری له‌سه‌ر پشتیوانی له مافی ئازادی راده‌ربڕین و مافی خۆپیشاندان كردووه‌ته‌وه و له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “به هیچ شێوه‌یه‌ك گله‌ییمان له راده‌ربڕین و داواكردنی مافه‌كانی خۆیان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه نییه”.
سه‌باره‌ت به‌و توندوتیژیانه‌ی له میانی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی شار و شارۆچكه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین روویدا، “مه‌سرور بارزانی” پرسیارێك ئاراسته‌ی رایگشتی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: “به‌ڵام من با پرسیارێك بكه‌م، ئه‌وه‌ی له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه روویدا، له‌سه‌ره‌تاوه قه‌ول بوو به‌و شێوه‌یه به‌ره‌و توندوتیژی بڕوات؟”.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: “ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی هاووڵاتیانی كوردستان ناكات و نه مووچه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و نه مافه ره‌واكانی خه‌ڵكیش ده‌هێنێته دی”.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆك وه‌زیران، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كاته‌وه و نایشارێته‌وه، كه ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك شانی ده‌داته به‌ر و خۆی لێ بێبه‌ری ناكات و له‌و باره‌یه‌وه به مكوڕبوونێكی زیاتره‌وه ده‌ڵێت: “به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌حه‌ممولی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌مان كردووه”.
“مه‌سرور بارزانی”، روانگه‌ی خۆی بۆ داهاتووی كوردستان و نه‌وه‌كانی ئاینده ده‌خاته‌ڕوو و په‌رۆشی خۆی بۆ داهاتووی خه‌ڵكی كوردستان روون ده‌كاته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، “قه‌رز” چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان نییه و گرنگه له روانگه‌یه‌كی ستراتیژییه‌وه سه‌یری ئه‌و پرسه بكرێت و نه‌وه‌ی داهاتوو قه‌رزار نه‌كرێت. له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌كو ساڵانی پێشووتر ته‌نیا قه‌رز بكه‌ین و قه‌رز بكه‌ین، كێ ئه‌و قه‌رزانه ده‌داته‌وه؟ ئه‌م ناخۆشییه با ئێمه هه‌وڵبده‌ین چاكی بكه‌ین، نه هێڵین بۆ دوای ئێمه نه‌وه‌ی دوای ئێمه بێت، دووچاری ئه‌و ره‌وشه ناخۆشه بێت”.