د. سه‌باح هه‌ورامی : هیوادارم نه‌ورۆزی داهاتوو بكه‌ینه‌ جه‌ژنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆرۆنادا

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی ئومێدی هه‌یه‌ وه‌رزی به‌هاری داهاتوو به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا سه‌ربكه‌ون، خۆپاراستنیش له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌ كلیلی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ ده‌زانێت.

د.سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە دەڵێ، هیوادارم‌ مانگی ئازاری داهاتوو به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا سه‌ربكه‌وین.

د. سه‌باح نوسیویه‌تی، هیوادارم بتوانین لە کۆتایی مانگی ئازاری داهاتوو بەسەر پەتایی نەگریسی کۆرۆنا سەربکەوین و ئەم نەورۆزە بکەینە نەورۆزی سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەڵبەتە خۆپارێزی هاوڵاتیان باشترین کلیلی سەرکەوتنە، سوپاس بۆ خۆپارێزیتان.

تائێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان 100 هه‌زار و 296 كه‌س توشی ڤایرۆسی گۆرۆنا بوون و سێ هه‌زار و 291 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 64 هه‌زار و 589 توشبو،ش چاكبونه‌ته‌وه‌.

Back to top button