سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێم به‌ هانای گه‌نجه‌ برینداره‌كه‌ی كه‌لار دەچێت

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، كه‌ به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێوه‌ندی به‌ ماڵباتی حوسێن عه‌لی كردووه‌، ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌ ئاڵۆزییه‌كانی كه‌لار برینداربوو و ده‌رفه‌تی خوێندنمان بۆ خۆی و خوشك و براكانی ڕه‌خساندووه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیانیشمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ڕاسپارد.

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا خوێندنی حوسێن عه‌لی، ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌ ئاڵۆزییه‌كانی كه‌لار برینداربوو، فه‌راهه‌م بكرێت و له‌ هه‌موو ڕووێكه‌وه‌ هاوكاری ئه‌و ماڵباته‌ بكرێ به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بارتر بۆ حوسێن و خوشك و براكانی.

ئاماژەی بەوەش کردووە، كه‌ به‌نده‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ پێوه‌ندیم به‌و ماڵباته‌ به‌ڕێزه‌ كرد، پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیانمان ڕاسپارد، بۆ جێبه‌جێكردنی ڕیكاره‌ پێویسته‌كان و فه‌راهه‌مكردنی خوێندنی خێرا بۆیان.

Back to top button