رۆیته‌رز: هه‌ردوو وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و بازرگانی ئه‌مریكا هاككران و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مریكا ترسی لێ نیشتووه
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك هێرشی سایبه‌ری كراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ له هێرشێكی سایبه‌ری رێكخراودا هاككه‌ران توانییوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی گەنجینە و بازرگانی ئەمەریكایی هاك بكه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاندوه ژماره‌یه‌ك ھاككەری پێشكەوتوو توانیویانە، داتاكانی وەزارەتی گەنجینە و ئیدارەی نیشتیمانی بۆ پەیوەندییەكان و زانیاری (NTIA)ی سەر وەزارەتی بازرگانی، كە تایبەتمەندە بە دەستنیشانكردنی سیاسەتەكانی حكومەت لەبواری ئینتەرنێت و پەیوەندییەكاندا بدزن.
سەرچاوەكانی “رۆیتەرز” ئاماژەیانكرد، دەزگاكانی ھەواڵگری ئەمەریكایی ترسیان ھەیە، لەوەی ھاككەرەكان شێوازی ھاوشێوە بەكاربێن بۆ ھاككردنی دەزگا حكومییەكانی دیكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایگه‌یاندووه كه مەترسی ئەو ھێرشە سیبرانییە سەركەوتووە گەیشتە ئەو ئاستەی داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی كرا، دوێنی شەممە، كۆبوونەوەیەك لەسەر بابەتەكە لە كۆشكی سپی ئەنجامدا.
سەرچاوە: رۆیته‌رز