به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له‌ دهۆك به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستدا

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک دوای نەخۆشکەوتنی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی دهۆک گیانی لەدەستدا.

عوبەیدوڵا داود، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری دهۆك ماوەی 55 رۆژ بوو لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرت و کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، بەهۆی خراپیی باری تەندروستی لە نەخۆشخانەی‌ ڤینی‌ تایبەت لە دهۆک گیانی لەدەستدا.

بڕیاره‌ تەرمی بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری دهۆک لە گۆڕستانی شاخکێ بەخاک بسپێردرێت.

عوبەیدولا داود، لە ساڵی 1964 لە شاری دهۆک لە دایکبوو، خێزانداربوو و پێنج منداڵی هەبوو. پێشتر چەندین پۆستی حزبی و حکومی وەرگرتبوو. لە ساڵی 2012ـەوە وەک بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزار لە شاری دهۆک دەستبەکاربوو.

Back to top button