پێشمەرگەیەك شەهید بوو
لە ئەنجامی هێرشەكانی شەوی ڕابردووی چەكدارانی پەكەكە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان برینداریان هەبوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەكی بریندار لە نەخۆشخانە شەهید بوو.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست دەزگایی میدیایی “خواکوڕك” کەوتوون، لە هێرشی چەكدارانی پەكەكە بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە نزیك گوندێ سەرگەلێ پێشمەرگەیەك دوای برینداربوونی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە شەهید بوو.
لە زانیارییەكان هاتووە، ئەمڕۆ لایەنی پێوەندیدار زانیاری لەسەر زیانی هێرشی چەكدارانی پەكەكە بڵاو دەكەنەوە كە بەهۆی پەلامار و هێرشەكەی پەكەكە قوربانی لە ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەیە و چەند جارێكیشە چەكدارانی پەكەكە ئەو هێرشانە دووبارە دەكەنەوە.