سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 35 ملیار دیناری بۆ چەند پڕۆژەیەكی دەڤەری سلێمانی تەرخان كرد
بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، ئاشكرای كرد كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 35 ملیار دیناری بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ته‌رخان كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ئاشكرای كرد كه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 35 ملیار دیناری بە شێوەی نەختینە بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی راپەڕین و گەرمیان ته‌رخان كرد.
بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه، ئه‌وه‌شی ده‌ربڕی، كه ئه‌و پڕۆژانه، نوێ نین و دەستیان پێكردبوو، 270 ملیار دیناریان پێویستە بۆ ته‌واوبوون، ئەو بڕه پارەیه‌ی بڕیاری لێدراوە ته‌رخان بكرێ بۆ بەگەڕخستنەوەیانە.
له باره‌ی پڕۆژه‌كانیش، گوتی: بریتین له دووسایدكردنی دوكان – چوارقوڕنە، ڕێگەی كفری – كەلار لە گەرمیان، ڕێگەی باشماخ پێنجوێن، سەید سادق – هەڵەبجە، وارماوە – پێنجوێن، كه هەندێكیان پێشتر خرابوونەوە كار و لە لایەن سەرۆكی حكوومەتەوە پارەیان بۆ تەرخان كرابوو.
ئاگرین عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه ئه‌و پڕۆژانەی لە ژێر ئەنجامداندا بوون، بەهۆی نەبوونی نەختینەوە وەستابوون و ئەم بڕە پارەیە دەیانخاتەوە گەڕ.