5000 میگاوات كارەبای عێراق كەمكرایەوە

وەزارەتی کارەبا ڕۆژی دووشەممە گوتی کەمکردنەوەی بڕی غازی ئێرانی کە بۆ کارگاکانی کارەبا دابین دەکرێت لە 40 ملیۆنەوە بۆ تەنیا پێنج ملیۆن پێ سێجا ستاندارد ، عێراقی لە 5000 مێگاوات وزەی بەردەست بێبەش کرد.

ئەحمەد عەبادی گوتەبێژی وەزارەت بە ڕۆژنامەی فەرمی ڕاگەیاند ” چەند ڕۆژی ڕابردوو دابەزینی بەرچاو لە ناردنی غازی ئێرانی بووە ھۆی كەمی بەرهەمهێنانی كارەبا”.

وتیشی:”لایەنی ئێرانی هۆکاری کەمبوونی پرۆسەی غازیان بۆ ئەوە گەڕاندوە، کە خواست لەسەری زیاد بووە و بەزۆربوونی هەندێک لە بەشە بۆرییەکان کە غاز دەگەیەنینە عێراق، ئەمە جگە لە دواکەوتنی وەزارەت بە پێدانی هەندێک لەو بەشە داراییانەی کە بۆ لایەنی ئێرانی دابینی کردووە”.

سەچاوە: بەغدا گروپ

Back to top button