خەڵكێك لە بەغدایە بەهەموو توانای هەوڵدەدات شكەست بە كۆی رێكەوتنەكان بهێنێت بۆ دژایەتی كابینەی كاك مەسرور بارزانی
پێشەوا هەورامی گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا دەكات كە” خەڵكانێك لە بەغدان بەس بۆ دژایەتی كابینەی كاك مەسرور بەهەموو توانایان هەوڵدەدەن شكەست بە رێكەوتنەكان بهێنن، بۆشیان گرینگ نیە خەڵك برسیە یان نا”.
پێشەوا هەورامی هەروەها دەشلێت” دوو هۆكار هەن كە هیچ رێكەوتنێك لە بەغدا نەكرێت دەلێت یەكێك لەهۆكارەكان ئەوەیە”لەگەڵ بەغدا ئەوەی ڕوودەدات دانوستاندن نییەو نییەتی ئەوان ملشکاندنە، بەغدا دەیەوێت شتێکی زۆر لەتۆ بستێنێت و کەمێکت پێبدات، شتێک نییە ناوی حکوومەتی عێراقی بێت بۆ ڕێکەوتن لەگەڵی و بڕیارێکی هاوبەشی سیاسی هەیە بۆ گوشینی قوڕگی کورد، هیچ ڕێکەوتنێکیش گەرەنتی نییە لەگەڵ بەغدا، بەداخەوە تا ئێستا ئەوەی ئەوان دەیانەوێت بچووککردنەوەو لاوازکردن و برسیکردنی هەرێمی کوردستانە.
هەروەها هۆكاری دووەمیش ئاشكرا دەكات و دەلێت”ئێمەش یەکدەنگ نین و ئیستیغلالی ئەمە کراوە،تەنانەت لەناوخۆوە هەوڵی شکستپێهێنانی ڕێکەوتنی ئەم چەن ڕۆژە هەبووەو کەسی بە دەسەڵات هەن دەیانەوێت لەگەڵ بەغدا نەگەینە هیچ، دیسان بەداخەوە خەڵکێک هەن تەنها بۆ دژایەتی کابینەی کاک مەسرور بارزانی ئامادەن هەموو ڕێگایەک بگرنە بەر ئەگەر ئەو ڕێگایە برسیکردنی خەڵکی کوردستانیش ئەنجامەکەی بێت.