یەكەم وتەی ڕاوێژكاری بایدن دژی ئێران بوو
جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی هەڵبژێردراوی جۆ بایدن لە یەکەم لێدوانیدا لەسەر ئێران ڕایگەیاند، لەسێدارەدانی ڕۆژنامەنووسی ئێرانی ڕوحوڵا زام پێشێلکارییەکی ترسناکی مافەکانی مرۆڤ بوو لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە
جەیك بەڵێنیدا کە لەگەڵ هاوبەشەکاندا دژی پێشێلکارییە ترسناکەکانی ئێران بوەستێتەوە
ھاوكات دەنوسێت: بەشداری هاوبەشەکانمان دەکەین لە بانگەوازی و بەپێوە وەستان بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی ئێران”