سەرۆك بارزانی لەبارەی هەوڵەكانی هۆڵەندا بۆ كشتووكاڵ بزانە چی گوتووە لەگەڵ كونسوڵی گشتی هۆڵەندا

 

ڕۆژی دووشەممە 14ـی کانوونی یەکەمی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی له هانس ئاکیربووم کونسوڵی گشتی هۆلەندا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتی هۆلەندا لە هەولێر ئامادەیی وڵاتەکەی پێشاندا بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لە گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، هەروەها جەختیشی لە بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی کردەوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبونەوەی داعش.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی هۆلەندای کرد کە لە شەڕی داعش یارمەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی داوە، هەروەها هەوڵەکانی حکومەتی  هۆلەندای بۆ یارمەتی دانی کەرتی کشتوکالی هەرێم بەرز نرخاند.

 

 

وێنەکە ڕەنگە ئەمانە لەخۆبگرێت: ‏‏‏‏یەک کەس یان زیاتر‏، ‏‏دانیشتنی خەڵک‏، ‏مێز‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‏‏

Back to top button