حەمەی حاجی مەحمود پرۆژە پێشنیارێكی چارەسەری بۆ تێپەڕ بوون لە دۆخی ئێستای هەرێم ڕاگەیاند
من شانازی ئەکەم ئەگەر لە سەنگەرێکدا گوللەیەکی دوژمن و داگیرکەران بگێڕمەوە لە خاک و نیشتیمان و پێشمەرگەیەک،
هەندێک جاریش چوومەتە گفتووگۆ وەک بەشێک لە شۆڕش و خەبات، وا هەستم کردووە چۆن ئەڕۆمە سەر ڕەبایەیەکی داگیرکەر، ئەو گفتووگۆیەشم هەر بە قۆناغێی ئەو تێکۆشانەم زانیوە،
بەڵام لە ئەنجامی ململانێکانی نێوان کورد بە کوردو 2017/10/16 ی لێ بکەوێتەوە، ناسراوە بە 16 ی ئۆکتۆبەر، دابەشبوونی هێزی پێشمەرگەو داگیرکردنی کەرکوک، خانەقی، دوس، شەنگار، عەین زالە، مەخمور، دبس، گوێر، داقوق، جەبارە، قەرەتەپە، جەلەولا و زۆر ناوچەی تر، هەروەها هەلومەرجی ئێستای کوردستان و ناوچەکە، قەیرانەکان ئەمانە وای کردووە کەسانێکی لە ناخا دژی کورد و نیشتیمان و ووڵات، ئەمانە زەمینە خۆشکەرن بۆ ناحەزانی کوردستان و چەند جێگای کەش زۆر بێ باکانە و بێ شەرمانە دژی کورد و قەوارەی هەرێمی کوردستانن، ئاو بە ئاشی ناحەزاناکردن بەردەوام و بەردەوامن، سوود وەربگرن لە ئەزمەی دارایی بۆ جوڵاندنی شەقام لە هەندێک ناوچەدا، بەڵام ئەوانەش ئەگەڕێتەوە بۆ خراپ ئیدارەکردنی هەرێمی کوردستان لە نزیکەی 30 ساڵی ڕابردوو لە بواری ئیداری، ئابوری، دارایی، پەروەردە، تەندروستی، پەیوەندی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، سیاسی، خۆشەویستی خاک، نیشتیمان.
کەسایەتی کوردستانی باوەڕ بون بەخۆبوون و لەسەر بەخۆ وەستاندن و نەهێشتنی بێکاری و پەنا بردن بۆ کەرتی تایبەت، بەبێ زەمانەتی نەبوونی قورس، بوونی باج لەسەر شانی هاووڵاتی و بازرگانی و وەبەرهەمهێنان و کشتوکاڵ و دۆزینەوەی کار بۆ هاووڵاتی لە دوای 30 ساڵ هۆکای ئەو ڕووداوانەی ئەمڕۆیە.
ئەوەی من مەبەستمە چوونی وەفدی حکومەتی هەرێم بۆ بەغداد و چاوەڕێکردن، جار جاریش مەسئولین ئەڵێن پارە لە بەغدادەوە هات، ئەوکاتەیش حکومەتی هەرێم پارە دابەش ئەکات، ئەوەی ئێستا ئەگوزەرێت و وەفدەکان بۆ بەغداد ئەڕوات، کاربەدەستانی عێراق وەڵامی کورد نادەنەوەو ئەیانەوێت بەناوی قانونەوە کورد بخنکێنن لە کاتێکدا میزانییەی کوردستان نادەن، وەفدی هەرێمیش بەڕێگای بەغدادەوەیە، بە ڕای من نەک هیچی لێ سەوز نابێت، من لە جیاتی هەموو هەڵسوکەوتە نامۆیەی لەگەڵ بەغداد ئەکرێت، من لە جیاتی هەموویان شەرم دایگرتووم، چوونکە لە ژیانمدا ئەوەندە کوردم بە داماوی و بێ دەسەڵات و زەلیل نەدیوە بەرامبەر بە عێراقێکی بێ سەرو بەرو لە بەر یەک هەڵوەشاوەی عەرەبی هەناو ڕەش بەرامبەر بە کوردستان.
بۆیە من داوا لە کار بەدەستانی کوردستان ئەکەم لەوە زیاتر شەرمەزارمان مەکەن، لەگەڵ بەغداداو لەم کاتە وەکو کورد ئەڵێت (گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ لە منەتی قەساب باشترە) چوونکە حکومەتی عێراق 165 ملیار دۆلار قەرزارە و شتێکی بۆ خۆی پێ ناکرێ، ئەبێت چی بۆ کورد بکات، لەبەر ئەوەش حکومەت لە بەغداد خاوەنی بڕیار نییە، وەفدی حکومەتی هەرێم لە بەغداد بۆ ئەبێت سەر بە هەموو ماڵێکیاندا بکات بۆ داوای پارە، کە هەریەکێک بە شێوەیەک ڕەدی ئەکەنەوە.
بۆیە بە ڕای من کورد پێویستە بۆ ئێستا بەو شێوەیە مامەڵە بکات لەگەڵ بەغداد دا..
– وەفدەکان بۆ بەغداد بەردەوام بێت، کە من ڕام وایە ئەگەر 320 ملیارەکە بۆ یەک جار بنێرن یان نا، بەڵام چارەسەری کێشەکان ناکات
– من جارێکی کە هەموولایەک دڵنیا ئەکەمەوە کوردستان بە داهات و بە نەوت و بە خاک و بە سنور و بە خەڵکەکەشەوە تەسلیم بە عێراق بکەن، عێراق هەر کوردی قبووڵ نییە، بۆیە ئەم پێشنیارانە ئەکەم:
1- حکومەتی هەرێم هەموو پڕۆژەکانی لە هەرێم ڕابگرێت.
2- هیچ جۆرە قەرزێک بە ناوی موچە و هەر کارێکی کە نەکرێت.
3- حکومەتی هەرێم ئەو داهاتەی هەیەتی لە سنوورەکان و ناوخۆ و نەوت و غاز ڕیک بخرێت و بەپەلە ئەوەندەی هەیە، مووچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستانی لێ بدرێت مانگانە و دوا نەکەوێت.
4- ئەو خانوانەی لە سەرانسەری کوردستان هاووڵاتی دروستی کردووە لەسەر زەوی کشتووکاڵی یان هەر جێگایەکی کە بەپێی بەرنامەیەکی شارەوانییەکان لە شار و لادێکان بۆ خاوەنەکەی تاپۆ بکرێت، زەویەکەی لە یەک دۆنم زیاتر بە کرێ بیدەنەوە ئەوکەسەی بە دەستیەوەیەتی بە کۆمەڵێک مەرجەوەو پارەکەی بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی حکومەت.
5- ئەو قەرزانەی حکومەت لای هەر کەس و لایەنێک هەیە بە کاتێکی دیاری کراو وەریانبگرێتەوە بۆ حکومەت.
6- حکومەت بە پەلە نرخی خوێندن لە زانکۆکان و قوتابخانە ئەهلییەکان کەم بکرێتەوە بۆ قوتابییان و خوێندکاران تاوەکو بتوانن بەردەوام بن لە خوێندن.
7- کەم کردنەوەی نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەکان بۆ چارەسەری هاوڵاتیان .
۸ـ حکومەت ئەگەر بتوانێ ئەوانەی لەسەر حسابی حکومەت و شەهیدان و میللەت دەوڵەمەند بوون، یا حکومەت کار ئاسانی بۆ کردوون و زەوی بێ بەرامبەر پێداون، یا بە هەزاران خانووی لەسەر هەزاران دۆنم زەوی بۆ دروست کردوون، بۆیە پێویستە حکومەت بێ شەرمکردن بەشێک لەو سەروەتە بگێڕنەوە بۆ حکومەت و وەزارەتی دارایی.
9- هەر کاتیش لەگەڵ عێراق ڕێکەوتن ئەتوانن وەکوو خۆی لێ بکەنەوە و پارەی بەغداد ئەگەر هات، بۆ کارە خزمەت گوزارییەکان سەرف بکرێت.
10- حکومەتی هەرێم قانوونی سۆسیال یان هاوکاری ئەو کەسانە بکات کە خوێندنییان تەواو کردووە، ڕەنگە لەگەڵ نەبوونی دامەزراندن وای کردبێت نزیکەی 100 هەزار کەس خوێندنی تەواو کردووە لە کوردستان و بێ ئیشەو دانەمەزراوەو تا کاتی دامەزراندن حکومەت مووچەیەکی بۆ دابین بکات، تا دامەزراندنی ڕەنگە زۆر نەبێت و لە پارەی چاکسازی پارەی ئەو گەنجانە خەرج بکرێت، کە تەخەڕوجیان کردووەو دانەمەزراون، ئەو داهاتەی کوردستان هەیە و ڕێک بخرێت، من پێم وایە تا لەو قەیرانە دەر ئەچیین خەڵکی کوردستانیش موراعاتی بارودۆخەکە ئەکەن.
11- ناردنی وەفد بۆ ئەمریکا و ئەورووپا و ووڵاتانی ناوچەکەو ڕوونکردنەوەی ئەو زووڵمەی کاربەدەستانی عێراق لە کوردی ئەکەن و پێشێلکردنی دەستووری عێراقی و بڕینی قوتی 6 ملیۆن خەڵکی کوردستان، دەرکردنی کورد لە سنووری کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان و دەسگرتن بەسەر ماڵ و موڵکی خەڵکی کورد لە زێدی باووباپیرانیا