نووری مالیکی پێشوازی لە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

 

ئەمڕۆ شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی  هەرێمی کوردستان لە گەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە

لەمبارەوە نووسینگەی نووری  مالیکی لە ڕاگەیاندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەخاتە ڕوو ، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، نووری مالیکی وێڕای پشتیوانی لە داخوازییەکانی کورد جەختی لە چارەسەری کێشەکانی نیوان هەولێر و بەغدا کردۆتەوە بە پێی دەستووری عێراقی و لە بەرژەوەندی گشتیدا

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەو پرۆژەکانی  عێراق و ناوچە تاوتوێ کراوە و دەاڵەتی یاسا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات زۆر بە جدی هەوڵ بدرێت بۆ ڕێککەوتن و دابەشکردنی سامانە سروشتییەکانی عێراق  و هەرێمی کوردستان بە پێی ئەو خاڵ و یاسایانەی لە دەستووری فیدڕالیدا هاتووە

Back to top button