بەهای دۆڵار بەرز بۆوە بەرانبەر بە دینار ، بزانن هۆکار چییە ؟

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١٣٠ هەزار دیناری عێراقی

 

لەمبارەوە جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان هۆکارەکان ئاشکرا دەکات و پلانەکانی بودجە بە هۆکاری بەرز بوونەوە دەزانێت و ڕایدەگەیەنێت حکومەت خۆی دەخیلە لە بەرز بوونەوەی دۆلاردا .

کۆچەر گوتی : حکومەتی فیدراڵ بە پلان دەیەوێت بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزێت، تاوەکو پڕۆژە بودجەی ٢٠٢١ پەسەند دەکرێت، خەڵک لەگەڵ ئەو بەها نوێیە رابێت، بەجۆرێ بەهای ١٠٠ دۆلار بە فەرمی بۆ ١٣٠ تاوەکو ١٤٥ هەزار دینار بەرزبکاتەوە، لە بازاڕەکانیش تاوەکو ١٥٠ هەزار دینار بەرزدەبێتەوە، کە بەو هەوڵەش هاووڵاتییان زەرەرمەندی سەرەکی دەبن، نرخی کاڵان و رێژەی هەڵاوسان بەرزدەبێتەوە

هاکات کۆچەر ئاشکرای دەکات زۆربەی ئەندامانی لیژنەی دارایی لەگەڵ ئەو سیاسەتە هاوڕا نین بەڵام حکومەت لە بەرژەوەندی خۆیدا و بۆ ئەوەی کورتهێنانی بودجەی پێپڕکاتەوە بەهای دۆلار دەباتە سەرێ  ، بۆیەش داوای کردووە ئەگەر بەهای دۆلار نەچێتە سەرێ پێویستە دەستکاری یەدەکی بانکی ناوەندی و دراوی قەرز بکرێت کە ئەوەش کارەساتی بەدواوەیە

Back to top button