تورکیا تۆڕێکی سیخوڕی سەر بە ئێرانی  دەستگیر کردووە

 

 

تورکیا تۆڕێکی سیخوڕی سەر بە ئێرانی دەستگیر کردووە کە لە ١١ کەس پێک هاتوون .

تیڤی ” تی ئاڕ تی ” تورکی بڵاوی دەکاتەوە دەزگای ” میت ” ١١ کەسی دەستبەسەر کردووە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران ، ئەو ١١ کەسە لە لایەن بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکانەوە سەرپەرشتی دەکران .

ئەو ١١ کەسە هاوکات کە کاری بازرگانی ماددەهۆشبەرەکانیان بۆ ئێران کردووە ، دژبەرانی ئێرانبیشیان لە تورکیا تیرۆر کردووە .

پێشتریش ئەو هەواڵە لە لایەن واشنتۆن پۆست ئاماژەی پێکرابوو .

وەک ” تی ئاڕ تی ” باسی دەکات دوایین چالاکی ئەو باندە سیخوڕییە ، ڕفاندنی ” فەرەجوڵلا چەعب ” ناسراو بە ” حەبیب ئەسیوەد ” ڕێبەری پێشووی جوڵانەوەی ( حەکت النضال ” ی ئەحواز بووە ، بە فێل و هێناویانەتە تروکیا و ڕادەستی ئێرانیان کردۆتەوە .

رفاندنی حەبیب ئەسیوەد بۆ تورکیا بە هاودەستی کۆنە ژنەکەی بووە بە ناوی ” م ، سابرین ”

ش. ب

ایران

Back to top button