بۆ بەفەرمی ناساندنی ” جۆبایدن ” وەک سەرۆک کۆمار ئەنجومەنی کالەجەکانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

 

هەنگاوێکی گەورە دەندرێت  بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ناساندنی جۆبایدن وەک سەرۆک کۆماری فەرمی ئەو وڵاتە .

ئەندامانی ئەنجومەنی کالەجەکانی ئەمریکا رۆژی دووشەممە لە دوای کۆبوونەوە ، جۆبایدن وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەناسێنن ، دواتر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەدرێتە واشنتۆن بۆ کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان کۆنگرە لە رۆژی شەشەمی  مانگی یەکەمی ساڵی داهاتوو ، سەرپەرشتاری ئەو کۆبوونەوە لە ئەستۆی مایک پێنس جێگری دۆناڵد ترەمپ دەبێت .

بە پێی هەواڵی ئاسۆشیتێد پرێس جۆبایدنی هەڵبژێردراو بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەن وتارێک پێشکەش دەکات .

جۆبایدن لە هەڵبژاردنەکاندا توانی بەوەدەست هێنانی ٣٠٦ دەنگ لە ٢٧٠ دەنگی پێویست ببێتە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی خەڵکی ئەمریکا و ترەمپ بە ٢٣٢ دەنگ شکستی هێنا .

ش ، ب

Back to top button