وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا دوو به‌رپرسی ئیتلاعاتی ئێرانی سزادا

 

دوای له‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و كۆمیانیاكانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ خرانه‌ لیستی سزاكان، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوو به‌رپرسی دیكه‌ی سه‌ر به‌ ئیتلاعاتی ئێرانیان سزا داوه‌.

 

به‌ پێی راگه‌یێندراوێكی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا هه‌ریه‌كه ئه‌حمه‌د خه‌زایی و محه‌مه‌د باسڕی كه‌ دوو كه‌سایه‌تی و به‌رپرسی دیاری ئێرانن له‌ نێوا وه‌زاره‌تی ئیتلاعات سزاداوه‌ به‌ تۆمه‌تی رفاندنی هاووڵاتیانی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2007 له‌ دوورگه‌ی كیش.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه‌ پێویسته‌ به‌ر له‌ هه‌ر  رێككه‌وتنێك ئێران ئه‌مریكیه‌ ده‌ست به‌سه‌ر كراوه‌كان ئازاد بكات و هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ كه‌ ئێران ده‌ستی له‌ گیان له‌ ده‌ستدانی پۆپ لێفنسۆن كارمه‌ندی ئێف بی ئای ئه‌مریكا هه‌بێت

Back to top button