ئه‌مریكا ناوی سودانی له لیستی وڵاتانی پاڵپشتیكاری تیرۆر ده‌رهێندرا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ ئه‌مریكا وڵاتی سودانی له لیستی ئه‌و وڵاتانه دانا كه پالپشتی كاری تیرۆر بوون، دوای رووخانی رژێمی عومه‌ر به‌شیر ئه‌مریكا بڕیاریدا پێداچوونه‌وه‌ی به بڕیاره كه‌یدا بكات .
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له خه‌رتوم رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا ناوی سودانی له لیستی وڵاتانی پاڵپشتیكاری تیرۆر ده‌رهێناوه.
ده‌رهێنانی ناوی سودان له لیستی وڵاتانانی پاڵپشتی كاری تیرۆر له كاتێكدایه كه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مسأل دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: ته‌نها له یه‌ك حاڵه‌تدا ناوی سودان له لیستی تیرۆر ده‌ردێنن كه بڕی 335 میلیۆن دۆلار وه‌ك سزای مادی بدات به قوربانیانی رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مین له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌له ساڵی 1998 له خارتوم روویدا، له ئیستادا وڵاتانی ئێران، كۆریای باكوور و سووریه ناویان له لیستی وڵاتانی پاڵپشتیكاری تیرۆر دایه