له به‌غدا هێزێكی ئه‌منی دوو سه‌ركرده‌ی میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك چه‌كداریان ده‌ستگیركرد

دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو ئه‌مریكا فشاره‌كانی بۆ سه‌ر سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق زیاد كرد ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یه‌كی میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ده‌ستگیر كرا.
میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاندووه كه دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ حامید جەزائیری-ئەمینداری گروپی سەرایای خوراسانیی سەر بەئێرانی دەستگیر كرا، ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەكانی عیراق عەلی یاسری- سەركردەی گروپی سەرایای خوراسانیان لەنێو ماڵەكەی خۆی لەبەغدا لەگەڵ ژمارەیەك لەپاسەوانەكانی دەستگیر كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش ئاشكرای كردووه كه هۆكاری ده‌ستگیر كردنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی گرووپی سه‌رایای خوراسانی په‌یوه‌ندی بەكوژرانی هاشم هاشمی- شارەزایی ئەمنی عیراق و ژمارەیەك لەخۆپیشاندەرانەوە هەیە.