قوباد تاله‌بانی شكستهێنانی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا ره‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت گفتوگۆ به‌رده‌وامن تا رێككه‌وتن له‌ به‌غدا ده‌مێننه‌وه‌

 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كرد به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌رۆكی شاده‌كه‌ش ده‌ڵێت گفتوگۆكان به‌رده‌وامن.

قوباد تاله‌بانی سه‌رۆكی شاندی گفتوگۆكاری هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: سه‌ره‌رای تێبینیه‌كانمان له‌سه‌ر باسای قه‌رز هاتووین بلێین رازین به‌ جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ و تا ئێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن.

هه‌روه‌ها قوباد تاله‌بانی راشیگه‌یاند هاتووین بۆ وه‌رگرتنی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و داوای زیاترمان نه‌كردووه‌و داواشمان نه‌كردووه‌ خێرمان پێبكرێت چوونه‌ ئه‌وه‌ مافی هاووڵاتیانی كوردستان و به‌هه‌موو مه‌رجه‌كان رازی بووین به‌ڵام تا ئێستا پێمان نه‌گوتراوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا حكومه‌تی عێراق چیمان بۆ ده‌كات.

Back to top button