عەبدوڵای مەلا نوری و شێركۆ حمه‌ده‌مین و هاوڕێكانیان ئازادكران

دواى ئه‌وه هێزێكی ئه‌منی سلێمانی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت هه‌ریه‌كه له عەبدوڵای مەلا نوری و د. شێركۆ حمه‌ئه‌مین و په‌یمان عزه‌دین و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌یان ده‌ستگیر كرد، دوای چه‌ند رۆژێك ئه‌مڕۆ ئازاد كران.
سه‌رچاویه‌ك به ده‌زگای میدیای خواكوڕكی راگه‌یاندووه كه دوای سێ رۆژ له ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و چه‌ند نووسه‌رێكی دیكه، دوای ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له ده‌ستگیركراوه‌كان كەمێك لەمەوپێش عەبدوڵڵای مەلا نووری و دكتۆر شێركۆ حمه ئه‌مین و هاوڕێكانیان كه ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكانی ڕۆژی هەینیی ڕابردو بوون له سلێمانی ئازادكران
پێشتر هێزه ئه‌منیه‌كان رایانگه‌یاند بوو كه به‌هۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت ئه‌و كه‌یانه دەستگیركرابوون.