ئه‌مشه‌و به فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كات
دواى ئه‌وه‌ی جۆ بایدن له هه‌لبژاردنی مانگی رابردووی ئه‌مریكا توانی به‌سه‌ر دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكادا سه‌ربكه‌وێت و له چوار ساڵی داهاتوودا ببێته‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا، میدیاكانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه كه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو دەستەی نوێنەران “ئێلێکترۆڵ کۆلیج” بڕیاری فەرمی خۆیان لەبارەی دیاریکردنی سەرۆکی داهاتوی ئەمریکاوە دەدەن.
میدیاكانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه كه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بڕیاری فەرمی خۆیان بۆ پشتڕاستکردنەوەی سەرکەوتنی جۆ بایدن و بونی بە 46-ەمین سەرۆکی ئەمریکا، راده‌گه‌یێنێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بێ هیوا بوونی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا كه تا ئێستا دانی به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن نه‌ناوه.
هاوكات دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بە کەناڵی فۆکس نیوسی راگەیاند، نا هێشتا پرۆسەکە تەواو نەبوە له كاتێكدا له‌سه‌ر جه‌م سكالاكان له باره‌ی ساخته‌كاری و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌تكرده‌وه