ماوەی دوورکەوتنەوەی نێیمار لە یاریکردن ئاشکراکرا

نێیمار لە پاژنەپێی تووشی پێکان بووە و سبەی پشکنینی دیکەی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی راددەی پێکانەکەی دەستنیشان بکرێت.

یانەی پاریس سانجێرمان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگەیاندووە، نێیمار داسێلڤا لە یاریی بەرامبەر لیۆن لە پاژنەپێی تووشی پێکان بووە و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، دەتەی پزیشکی یانەکە داوایان کردووە دوای 48 کاتژمێری دیکە پشکنینی دیکەی بۆ بکرێت.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، نێیمار داسێلڤا بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.

 

 

Back to top button