كۆشكی سپی ئه‌مریكا كۆتایی هێنان به‌ رژێمی ئێران دووپات ده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا و سه‌رۆك تره‌مپ میكانیزمێكی گونجاو په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن بۆ كۆتایی هێنان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌.

شۆن سپایسه‌ر وته‌بێژی كۆشكی سپی له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، پێویسته‌ ئێران له‌وه‌ تێبگات كه‌ ئیداره‌یه‌كی نوێ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌بات و هه‌رگیز چاوپۆشی له‌ پێشێڵكاریه‌كانی ناكات.

سپایسه‌ر ده‌شڵێت، سه‌رۆك تره‌مپ بڕیاری داوه‌ كۆتایی به‌رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و رێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا دێنێت و هیچ گرنگیه‌ك به‌و رێكه‌وتنانه‌ نادات.

Back to top button