جۆ بایدن: ترەمپ رێز لەئیرادەی گەل ناگرێت
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترمپ بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و بونی فشار لەسەر کارمەندانی هەڵبژاردن هەڵوێستێک بون کە “توندڕەوانە بون و پێشوتر نەبینراون، هەڵوێستێک کە ئیرادەی گەل و یاسا رەتدەکاتەوە “.
جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کە رۆژی دوشەممە بەرفەرمی لەلایە ئەنجومەنی هەڵبژاردنی ئەمریکا وەک سەرۆکی هەڵبژێردراو بەجیهان ناسێندرا لە ویلایەتی دیلاوێر وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، هەڵبژاردنەکەی 3 مانگی رابردوو جارێکی دیکە دیموکراسیەتی ئەمریکای سەلماندەوە، کە سەرەڕای فشار و هەڕەشەکان رێڕەوی یاسایی خۆی وەرگرت و پێویستە رێز لە ئەنجامەکانی بگیرێت.
لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەڵبژاردن و دەنگدان بە هەڵبژاردنی جۆ بایدن وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان هەوڵدەدەن بەگوێرەی توانا داواکارییەکانیان لەدادگای باڵای بەرنەپێشەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کە بەڕوونی دەزانرێت دەیان هەزار کەس دەنگیانداوە بەشێوەیەکی نایاسایی بۆیە “ئەو رویدا هەڵبژاردنێکی پڕ لەساختەکاری بوو”.
لەکۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی ئەمریکا بە فەرمی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئیدارەی داهاتو و سەرکردایەتیکردنی کۆشکی سپی دیاریکراون، لەو دەنگدانەدا جۆ بایدن بەبەدەستهێنانی 302 دەنگ (ئەنجومەنەکە لە 538 کەس پێکهاتوە) بەفەرمی بوو بە سەرۆکی هەڵبژێردراو.