ئەنجوومەنی هەڵبژاردنی ئەمەریکا سەرکەوتنی بایدنی پەسەندکرد

ئەنجوومەنی هەڵبژاردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، جۆو بایدن لە هەڵبژاردنەکانی 2020ـی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا سەرکەوتووە.

ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن كه‌ له‌ ٨٢٨ نوێنه‌ری ئه‌مریكا پێكهاتووه‌ به‌فه‌رمی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر جۆ بایدن وه‌ك ٤٦ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا.

ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سێی تشرینی دووه‌می رابردوو كه‌ له‌ ٥٠ ویلایه‌تی ئه‌مریكا و واشنتۆن دی سی به‌ڕێوه‌چوو كۆبووه‌وه‌ و جۆ بایدن-ی به‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستنیشان كرد.

دوای ئه‌م بڕیاره‌ جۆ بایدن له‌ ویلمینگتۆن رایگه‌یاند : وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ درێژایی مێژوو ئه‌نجاممانداوه‌ كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ و یه‌كگرتنه‌.

جۆ بایدن به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه‌ ببێته‌ سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌مریكایانه‌ كه‌ ده‌نگیان پێ داوه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌یشی كه‌ ده‌نگیان پێی نه‌داوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌ری، كه‌چی له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆیه‌تی و گوتی: سیاسه‌تمه‌داره‌‌كان ئه‌مریكایان پێ كۆنترۆڵ ناكرێت، گه‌ل ده‌سه‌ڵات ده‌دات به‌ ئه‌وان.

Back to top button