داوایەك لەپەرلەمانتارە بەناو كوردەكان كراوە فەوزا دروست بكەن بۆ چەواشەكاری رای گشتی و لەچەند رۆژی داهاتوو دەست پێدەكەن
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، داوایەك ئاراستەی پەرلەمانتارەكانی بەناو كورد كراوە لە بەغدا كە دەست بكەن بە دروست كردنی فەوزایەك بۆ ئەوەی رای گشتی لەمەردانووستاندنەكاندا بشێوێنن، بۆ ئەوەی رای گشتی چاوەكان لەسەر دانووستاندنەكاندا بەلارێدا ببرێت”.
سەرچاوەیەك لە بەغدا بەدەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە ئەمرۆ داوایەك ئاراستەی گروپێكی بەناو پەرلەمانتاری كورد كراوە، كە پێان دەگوترێت گروپی 15 لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە رای گشتی لەمەر ئەو دانووستاندانە بەلارێدا ببەن، بۆ ئەو مەبەستەش وابریارە لەچەند رۆژی داهاتوو دەست بكەن بە چەواشەكاری میدیایی چ لەئاستی ناوەخۆی بەغدا و چ لەئاستی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان”.
لەچەند رۆژی رابردوو وەڤدی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەدانووستاندنەكاندا هەموو بیانووەكانی بەغدایان لەمەر پێدانی مووچە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بریوە، لە ئێستادا بۆ ئەوەی رای گشتی خەڵك بەلارێدا ببەن بەغدا پەنای بردۆتە بەر گروپی 15ی بەناو كورد لە پەرەلەمانی عێراق و وابریارە لە چەند رۆژی داهاتوو ئەو گروپە دەست بكەن بەچەواشەكاری رای گشتی خەڵك..