میلیشیاكان ھەڕەشە لە شوێنە بازرگانییەكان دەكەن

 

لە چوارچێوەی دەستتێوەردانەكان لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە، میلیشیایەکی ئێرانی هەڕەشەی بە ئامانج کردن و داخستنی بنکەی تەندروستی و دوکانەکانی لە بەغدای پایتەختی عێراق کردووە

ئەم هەڕەشەیە نزیکەی مانگێک دوای ئەوە هات کە گروپێکی تر هەڵیانکوتایە سەر هۆتێلێکی گەشتیاری لە بەغدا و ئافرەتەکانی تێدا دەركرد.

ئەو میلیشیایە کە خۆی بە ” اهل المعروف ” ناودەبات ، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گروپە چاودێرییەکەی تێبینیان کردووە ئاسایشی ئەو شوێنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە زیاد بووە کە بە ” گەندەڵ ” ناوی دەبەن .

Back to top button