ئه‌مشه‌و یانه‌ ركابه‌ره‌كه‌ی یاری كۆتایی دیاری ده‌كرێت

خواكوڕك

شه‌وی دوێنێ له‌میانی جامی شای ئیسپانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌گۆڵێك به‌رامبه‌ربوون و به‌ ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ سه‌ركه‌وت بۆ یاری كۆتایی، ئه‌مڕۆش وله‌ نێوان سێلتا فیگۆ و یانه‌ی ئالاڤێس یه‌كلا ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ 8/2/2017 هه‌ردوو یانه‌ی سێلتا فیگۆ و یانه‌ی ئالاڤێس له‌ میانی یاری پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌ له‌نێو یاریگای ئالاڤێس، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یاریه‌كی ئاگرین له‌نێوان ئه‌م دوو یانه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

یاریه‌كه‌ له‌كاتژمێر 11ـی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌یاری رابردوو كه‌ له‌نێو یاریگای سێلتافیگۆ به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامه‌كه‌ به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئالاڤیس شكاوه‌ته‌وه‌ و هه‌لی سه‌ركه‌وتنی بۆیاری كۆتایی زیاتره‌.

Back to top button