هەولێر : شۆفێری تاکسییەک چانتایەکی پڕ لە پارە و کەلوپەلی گرانبەها دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی

جانتایەک لە ناو تاکسیدا بەجێمابوو ، پارە و موبایل و کەل و پەلی گرانبەهای تێدابووە ، بەڵام شۆفێری تاکسی بەو پەڕی ویژدانەوە ڕادەستی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەکات و دەگەرێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی

ئەمڕۆ شێشەممە لەمبارەوە فازڵ حاجی ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەتۆرێ کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژە بەوە دەکات: “لە هەولێر دەستپاک و دڵپاکەکان زۆرن، ئەمڕۆ شۆفێرێکی تاكسى هاته‌ هاتوچۆی هەولێر و گوتى، كه‌ جانتای هاووڵاتییه‌ك لەناو تاکسییەکەی بەجێ ماوە كه‌ بڕێک پارە و چەند مۆبایلێک و هەندێک کەلوپەلی دیكه‌ی گرانبەهای تێدابوو”.

فازڵ حاجی ئاماژەی بەوەش کردووە جانتاکە دراوەتەوە بە خاوەنەکەی کە کاسبکارێکی گەنج بووە .

لە کۆتایی پۆستەکەشیدا بە ناوی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر سوپاسی شۆفێر تاکسییەکە  دەکات

 

 

Back to top button