سەدر دەترسێت و داوای ھاوپەیمانی دەكات
موقتەدا سەدری سەرکردەی ڕەوتی سەدر ڕۆژی سێشەممە داوای کرد هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پاك و بێ غەش بێت
لە لایەكی تر حەیدەر ئەلجەبری ڕایگەیاند سەدر داوای کردووە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکان بۆ سەر خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان تەواو بکرێت.
لای خۆییەوە گوتەبێژی موقتەدا سەدر ئەمڕۆ سێشەممە گوتی هێشتا زووە باس لە هاوپەیمانێتی بکرێت بەڵام دەرگاکان بۆ هێزە نیشتمانییەکان کراوەیە و هیچ ناڕەزاییەکیش نییە لە پێکهێنانی هەر هاوپەیمانێتییەک لە دەرەوەی ماڵی شیعە