هیومان رایتس وۆچ: کازمی قسەی هەیەو بێ کردارە

 

هیومان رایتس وۆچ ، حکومەتەکەی مستەفا کازمی لە سەرەتای دەستبەکار بوونی تا ئیستا هەر قسەی بووەو لە کرداردا یەک هەنگاوی نەناەوە بۆ دەستبەرکردنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراقدا

هیومان رایتس وۆچ لە زاری توێژەرێکەوە ، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند ، کابینەکەی مستەفا کازمی پرسەکانی پەیوەست بە مافی مرۆڤی پشتگوێ خستووە ، هەر بەڵێن دەدات و نایباتە سەر .

بەلقیس والی توێژەری تایبەتی هیومان رایتس وۆچ بۆ کاروباری عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ئەو ڕێکخراوە ڕایدەگەیەنێت لەوەتەی ساڵی 2016وە چاودێری دۆخی عێراق دەكات، تا ئێستا بێسەروشوێنكردنی خەڵك لە عێراق بابەتی سەرەكیی توێژینەوەكانی بووە و دەشڵێ بە داخەوە ئەم دیاردەیە بە شێوەیەكی بەربڵاو بەردەوامە

هاوکات بەلقیس ئاماژە بەوە دەکات ، ئێمە وەک ڕێکخار دڵخۆش بووین بەوەی کازمی بەڵێنیدا بەدوا داچوون بکات بۆ بێسەرو شوێنکراوان لە وڵاتەکەیدا ، بەڵام لە دوای حەوت مانگ ئەو قسانە بوونە بڵقی سەرئاوو ، جێبەجێ نەکران

Back to top button