هاووڵاتیه‌كی شنگاڵ: له شنگاڵ خێزان هه‌یه داعش كچێك و په‌كه‌كه‌ش كچێكی رفاندووه، پێمان نا‌لێن جیاوازی ئه‌م دوانه چیه؟
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو راگه‌یێندرا كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه له هه‌وڵی رفاندنی منداڵ و هه‌رزه‌كارانی سنوری قه‌زای شنگاڵ و ده‌ره‌و به‌ری به‌رده‌وانه هاووڵاتیه‌كی شنگاڵ رایده‌گه‌یێنێت كه ماوه‌ی پێنج ساڵه په‌كه‌كه كچێكی رفاندووهته قه‌ندیل، پێنج ساڵه چاوه‌ڕێی كچه‌كه‌مم.
ئیبراهیم بەدل، هاووڵاتییەكی شنگالە له باره‌ی رفاندنی كچه‌كه‌ی له لایه‌ن چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه رایگه‌یاندووه كه “كچێكم بە ناوی نەسیمە، لە مانگی 10ـی ساڵی 2015ـەوە پەكەكە ڕفاندوویانە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە، تا ئێستا هیچ شتێك لەسەر چارەنووسی نازانین”.
ئه‌و هاوولاتیه راشیگه‌یاندووه كه زۆر پرسیاری لە سۆراخی كچەكەی كردووە و هەر جارەو وەڵامێكی جیاوازی پێ دەدەن.
ئاشكراشی كرد، كە لەو كاتەوەی كچەكەیان بۆ قەندیل ڕفێندراوە، تەنیا زانیاریی ئەوەیان پێ گەیشتووە كە ماوەی شەش مانگ مەشق و راهێنانی پێ كراوە “هزری كچەكەمیان تێك داوە و لێ ناگەڕێن بچین بیبینین.”
هه‌روه‌ها هاوڵاتیه‌كی دیكه‌ی شنگاڵ رایگه‌یاندووه كه په‌كه‌كه و داعش ته‌واو كه‌ری یه‌كتری بوون ئه‌وانه‌ی داعش نهیڕفاندن په‌كه‌كه ده‌ستی پێڕاگه‌یشتن و رفاندی.خه‌لك هه‌یه ئێستا كچێكی داعش و منداڵێكیشی په‌كه‌كه رفاندوویه‌تی.