گۆڤاری فۆرێن پۆلسی ئه‌مه‌ریكی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو به‌سه‌ر قه‌یرانی ئابوری‌دا سه‌رده‌كه‌وێت

دواى ئه‌وه‌ی عێراق رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بووه كه له ئێستادا له مه‌ترسیدارترین قۆناغی داڕمانی ئابووریدایه، گۆڤارێكی ئه‌مریكا ئاشكرای ده‌كات به‌هۆی زۆری گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی ملیاران دۆلار له‌لایه‌ن به‌رپرسان و حزبه‌كانی عێراق له داهاتوودا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كاریگه‌رییه‌كانی ته‌نگژه ئابوورییه‌كه زۆر به توندی ده‌ربكه‌وێت.
گۆڤاری فۆرێن پۆلسی ئه‌مه‌ریكی توێژینه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی دۆخی عێراق ئه‌منی و ئابووری بڵاوكردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه جگه له داڕمانی ئابووری كه به هۆی گه‌نده‌ڵی حزبه عێراقیه‌كان دروست بووه چاوه‌ڕ ده‌كرێت عێراق ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی خۆپێشاندان ده‌بێته‌وه هه‌روه‌ها شه‌ڕی ناوخۆ له ناوخۆی عێراق روو ده‌دات و دۆخه‌كه به ته‌واوی ده‌ته‌قێته‌وه و خه‌ڵك و میلیشیاكان و حكوومه‌ت ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
ئه‌و گۆڤاره ئه‌مریكیه له توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به هه‌رێمی كوردستان كردووه رایده‌گه‌یێن له‌وه‌ها دۆخێك كه بۆ عێراق دروست ده‌بێت، هه‌رێمی كوردستان تاكه ناوچه‌كه ده‌بێ كه ئارامی و ئاسایشی تێدا هه‌بێ و زاڵبوونی هه‌رێمی كوردستانیش به‌سه‌ر ته‌نگژه‌ی دارایی ئاسانتره به به‌راورد به دۆخی عێراق.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشی ته‌نگژه‌ی دارایی هه‌یه، به‌ڵام هاوشێوه‌ی به‌غدا ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵی ئابوورینیه و ئه‌گه‌ر بتوانێ بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ده‌ست بكه‌وێته‌وه، ئه‌وا ده‌توانێ به خێرایی ئابووری گه‌شه پێ بداته‌وه، ئه‌گه‌ریش به‌رگه‌گرتن تا ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو بخایه‌نێت، ئه‌وا گازی سروشتی ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كات