سەركردەیەكی یەكگرتووی ئیسلامی: پەكەكە تەنیا خۆی قەبووڵە و حزبێكی دیكتاتۆرە  

 

 

دواى ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو په‌كه‌كه‌ ده‌ستی سوپای توركیای راكێشایه‌ نێو خاكی باشوری كوردستان و له‌ چه‌ند شوێنێكیش بنكه‌و باره‌گای كرده‌وه‌ كێشه‌ی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌ سنوریه‌كان دروستكرد، سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایده‌گه‌یێنیت كه‌ په‌كه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌ چونكه‌ حزبێكی  ”دیكتاتۆری و خودپەرستە“ و تەنیا خۆی قەبووڵە، هەمیش دەست بۆ ڕفاندنی منداڵان دەبات.

 

حەسەن شێخ عەبدوڵا، بەرپرسی مەڵبەندی هەڵەبجەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌ باره‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ راگەیاند: په‌كه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ دەست بۆ دوو شتی مەترسیدار دەبات، یه‌که‌م منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵی ده‌ڕفێنێت و . دووەم، دان به ‌هیچ حزبێکدا نانێت، دیکتاتۆری و خودپه‌رستی هه‌یه‌ و به‌س خۆی قەبووڵە، له‌و شوێنه‌ی په‌که‌که‌ هەبێت، نایەڵێت که‌سیتری تێدابێت، ئه‌و شوێنانه‌ش که‌ ئه‌وی لێیه‌، هیچ حزبێکی دیکه‌ ناتوانن چالاکی تێدا ئەنجام بدەن“.

 

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌شلێت: ”خه‌ڵک ده‌ناسم له‌م سنووره‌ په‌که‌که‌ منداڵی بردووه‌، تەنانەت نایەڵن كەسوكارەكە منداڵەكەشیان ببیننەوە و بە تەلەفۆنیش ڕێگە نادەن قسە بكەن“.

هه‌روه‌ها  گوتیشی: ”بنه‌ماڵه‌یەك هاتوون بۆ لام پێیان گوتووم ئه‌مه‌ جێی قەبووڵ نییه‌ منداڵ بڕفێنرێت، ناکرێت هه‌ڵه‌بجه‌ بکرێته‌ شنگال و قه‌ندیل، به‌س ئێمه‌ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات نین تا ڕێگە لەمە بگرین“.

 

Back to top button