په‌كه‌كه هه‌مان ئه‌زموونی سلێمانی له رۆژئاوای كوردستان دووباره ده‌كاته‌وه‌و باره‌گاكانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ی سوتاند
دواى ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه خۆیان خزانه نێو خۆپیشاندانه‌كانی هاووڵاتیانی باشوری كوردستان له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، جگه له كوشتنی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له باره‌گای چه‌ند حزبێكیان له زۆربه‌ی شاره‌كان سوتاند له نێویشاندا باره‌گاكانی پارتی، له ئێستادا په‌كه‌كه هه‌مان ئه‌زموون له رۆژئاوای كوردستان دووباره ده‌كاته‌وه‌و باره‌گاكانی ئه‌نه‌كه‌سه ده‌سوتێنێت.
د.کاوە عەزیزی، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا بۆ له باره‌ی سوتاندنی باره‌گاكانی پارته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه ئەو بارەگایانە پێش سووتاندنیان هەڕەشەی پەکەکەیان لەسەر بوو، دەستی پەکەکە ئاشکرایە لەو کردەوانە لە رۆژئاوای کوردستان، كه ته‌نانه‌ت له په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابردوو به ئاشكرا دیار بوو كه په‌كه‌كه باره‌گاكانی سوتاندووه. .
هه‌روه‌ها ئه‌و ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا رایگەیاند، پێش سووتاندنی بارەگاكەی عامودا، لە شوێنی دیکەی رۆژئاوای کوردستانیش پەلامار دراون و پەکەکە هێرشی كردۆتە سەر بارەگاکانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا و ئامانج لەو كارانە، ڕاگرتنی دایەلۆگی نێوان ئەنەکەسە و پەیەدەیە کە ماوەی چەند رۆژێک دەبێت بە چاودێریی راستەوخۆی ئەمریکا دەستی پێكردۆتەوە