پوتن پیرۆزبای بوون به سه‌رۆكی ئه‌مریكا له جۆبایدن ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/12/2-4.jpg)
دوای ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكای په‌سه‌ند كرد‌و به فه‌رمی جۆ بایدنی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناساند، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا پیرۆزیبای سه‌ركه‌وتنی بایدنی كردوو رایگه‌یاند ئاماده‌یه به‌یه‌كه‌وه هه‌ماهه‌نگ بن و په‌یوه‌ندیان هه‌بێت:
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا کرملن ئه‌مرۆ رایگەیاند، ڤلادمێر پوتن سەرۆکی رووسیا پیرۆزبایی لە جۆ بایدن کردووە، هیوای سەرکەوتنە بۆ بایدن و گوزارشتی لە متمانەی رووسیا کردووە بەوەی لەگەڵ ئەمریکا دەتوانن بەرپرسیارانە کار بۆ ئاسایش و سەقامگیری لە جیهاندا بکەن، سەرباری جیاوازییەکانی هەردوولاش، بەڵام دەتوانن کاریگەرانە هاریکاری بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە جیهانییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی لە جیهاندا هەن.
پیرۆزباییه‌كه‌ی پوتن له كاتێكدا يه كه لە 22ی تشرینی دووەمی 2020، له چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا، بایدنی بە بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکا ناوبرد و گوتی، هێشتا ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە بە فەرمی یەکلایی نەبووەتەوە.