سیروان بارزانی هۆكاری فڕینی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان له‌ ئاسمانی هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات

 

 

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ و تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان به‌ ئاسمانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌رده‌وامی ده‌سورێنه‌وه‌، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ هۆكاری فرینی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان به‌ ئاسمانی هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێر – مەخمووری هێزی پێشمەرگە له‌ باره‌ی سوڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی به‌ ئاسمانی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌ ئەو فڕۆکەیەی دەسووڕێتەوە هی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە، بۆ چاودێریی ناوچەکە و بۆ سەلامەتی سیکیوریتیی هەرێم و جموجۆڵی چەکدارانی داعشە و هەر بەردەوامیش دەبێت.

 

هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا هیچ بۆردوومانێكی ئه‌نجام نه‌داوه‌.

 

Back to top button