وهزیرێكی توركمان له حكومهتی عێراق زیاد كرا
دواى ئهوهی مستهفا كازمی بهڵێنی به توركمانهكانی عێراقدا كه وهزیرێكی توركمان له كابینهكهیان زیاد بكات ئهمڕۆ ھیام نیعمەت مەحموود کە بەرەگەز تورکمانە، وەکو وەزیری دەوڵەت رەزامەندی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بەدەستھێنا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی كە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، لە دەنگدانەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران، ھیام نیعمەت مەحموود وەک وەزیری دەوڵەت ھەڵبژێردراوە. سوێندی یاسای خوارد و دەستبەکاربوو.
ناوبراو لە ساڵی ١٩٦١ لەدایکبووە و بەرەگەز تورکمانە و لەوەو پێش چەند ئەرکێکی گرنگی وەک پۆستی بەڕێوەری گشتیی لە وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراقی پێدراوە